۱۳۹۵ مهر ۱۷, شنبه

تۆرە کۆمەڵایەتیەکان وەکو ئامرازێکی هەرە گرنگ و دەروازەیەک بۆ میدیایەکی ئازادی بێ سنوور

تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئامرازێکی هەرە گرنگە و دەروازەیەکە بۆ میدیایەکی ئازادی بێ سنوور کە تەنها سنوور و شێوەی بەکارهێنانی لەسەر تاک راوەستاوە ئاخۆ بە چ شێوەیەک بە کاری دێنی. تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئامرازێکە کە لە چرکە و خولەکدا لەم پەری جیهانەوە بەوپەری دەبەستێتەوە. ئاخۆ کورد و تاکی کورد تا چەند توانیویانە بە باشی لەو 
تۆرانەدا کەڵک وەربگرن؟



تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئامرازێکی هەرە گرنگە و دەروازەیەکە بۆ میدیایەکی ئازادی بێ سنوور کە تەنها سنوور و شێوەی بەکارهێنانی لەسەر تاک راوەستاوە ئاخۆ بە چ شێوەیەک بە کاری دێنی.
تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ئامرازێکە کە لە چرکە و خولەکدا لەم پەری جیهانەوە بەوپەری دەبەستێتەوە. ئاخۆ کورد و تاکی کورد تا چەند توانیویانە بە باشی لەو تۆرانەدا کەڵک وەربگرن؟
دەروونناس دکتۆر شەیدا ئەمینی و کاوە ئاهەنگەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لەم مێزگردەدا وەڵامی چەندین لە پرسیارەکانمان دەدەنەوە سەبارەت بە:
چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم تۆرە کۆمەڵایەتیانە ئاخۆ بە شیوەیەکی پۆزەتیڤانە یان نیگەتیڤانە.
گلە و گازندەکان لە بارەی چوونیەتی بەکارهێنانیان،
نووسین و بڵاوکراوەکان، دەنگ، ڤیدیۆ، دیالۆگەکان، ئایا کاردانەوەکان کاردانەوەی تاکە وە یاخود لە ژێر رێنمایی ئەو پارت و رێکخراوانەی کە تێدا چالاکن.
تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە تاێبەتی فەیس بووک وەکو دیوارێکی ئەلیکترۆنیە کە بە راستی نازانیت کێ لەو پشتی ئەو دیوارەدا خۆێ شاردوەتەوە، تا چەند مرۆڤ دەبێ ووشیار و ترس و گومانی هەبێت کێ لە پشتی ئەو دیوارەدایە وە یاخود لەوپەری هێلەکە.
کاردانەوە لەبەرامبەر نووسین و بڵاوکراوەکان بێ ساغبوونەوە لە راستی و درووستی و سەرچاوەکانیان.
ئەمانە و چەندین پرسیاری تر
بۆ گوێگرتن له وتووێژه‌که‌ تکایه له سه‌ر لینکی خواره‌وه کلیک بکه‌ن

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر